ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

فیفا سزا قورسەکانی سەر تیمی ئۆڵێمپی کەنەدای راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی جیهانی بە فەرمی سزاکانی سەر تیمی  ئۆڵێمپی ئافرەتانی کەنەدای راگەیاند.

پێنجشەممەی رابردوو کەنەدا توانی 2-1 لە نیوزلەندا بباتەوە. بەڵام زۆری پێنەچوو شیرینی بردنەوەکەیان لێ گۆڕدرا بۆ تاڵیی کاتێک زانرا کە بە درۆن سیخوڕییان بەسەر راهێنانەکانی دژبەرەوە کردوو. ئەوەیش بووە هۆی سڕکردنی راهێنەرەکەیان و چەند کەسێکیتر لە هەڵبژاردەکە.

بۆ زانینی زیاتر، خوێنەری ئەم هەواڵەبە:

درۆنێک بووە هۆی ئه‌وه‌ی راهێنەرێکی ئافره‌ت لە ئۆڵێمپیاد دوور بخرێتەوە

ئەوە بەس نەبوو، ئەمڕۆ فیفا سزای قورستری راگەیاند کە بەسەر کەنەدای سەپاندووە. ئەوەش بە داشکاندندنی 6 خاڵ سزای دارایی بە بڕی 200 هەزار فرانکی سویسری.

ئافرەتانی کەنەدا هەڵگری مێدالیای ئۆڵێمپیادی تۆکیۆن. بەم سزایانەیش ئەرکەکەیان قورستر بوو بۆ سەرکەوتن لە گروپەکەیان کە هاوشانی فەڕەنسا و کۆڵۆمبیا و نیوزلەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button