بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
بەدواداچوونی یاریگا؛ دیار یاخی لە چوونی بۆ یانەیەکی بەغدا نزیکە
یاریگا –
دیار یاخی بەرگریکاری یانەی نەورۆز لە چوونی بۆ ریزی یانەی تەڵەبە نزیکبووەتەوە.
بەگوێرەی بەدواچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دیار یاخی کاپتنی یانەی نەورۆز چەند رۆژێکە لەگەڵ یانەی تەڵەبە لەگفتوگۆدایە و نزیکە پەیوەندیی بەو یانەیەی بەغداوە بکات، تاوەکو ئێستا گفتوگۆیەکانی نێوانیان چەند هەنگاوێکی بڕیوە و هەردوولا لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە.
دیار یاخی بەرگریکاری پێشووی یانەکانی هەولێر و زاخۆ و برایەتی، دوو وەرزە لە ریزی یانەی نەورۆز لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات.
نەورۆز لەم هاوینە نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی راگەیاندووە و ئەمڕۆش یەکەمین گرێبەستی خۆی راگەیاند و ناوەڕاستکارێکی کۆتدیڤواری لە خولی عومانییەوە راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی دیار یاخی ناڕوونە و زیاتر لە رۆیشتنی لە یانەکەی سلێمانی نزیکە.