ئیسپانیائینگلتەرایاریگا

ڕیاڵ ئەم بڕە پارەیەی وەگەڕخستووە بۆ کڕینی پۆگبا!

یاریگانێت- وا دیارە یانەی ڕیاڵ مەدرید سوورن لەسەر پەلکێشکردنی ئەو ئامانجانەی کە لە پلانەکانیاندان بۆ هاوینی داهاتوو، لە نێویشیاندا پۆڵ پۆگبای فەڕەنسیی لە یانەی مانچستەر یونایتد، بۆ ئەو مەبەستەش بڕەپارەیەکی زۆری بۆ کڕینی ئامادە کردووە.

بە پێی قسەکانی سەرنووسەری ڕۆژنامەی Okdiaroی ئیسپانیی کە لە چاوپێکەوتنێکیدا کردوویەتی لە بەرنامەی “شیرینگیتۆ”ی بەناوبانگی ئیسپانیی، یانە مەدریدیدیەکە بڕی 180 ملیۆنی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە تەرخان کردووە.

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، ڕیاڵ بە گەڕانەوەی زیدان وەک ڕاهێنەر، بڕی 350 ملیۆن یۆرۆی خستۆتە بەردەست و چەند یاریزانێکی سوپەرستاریش ئامانجی سەرەکییانە، لە نێویاندا پۆگبای هاونیشتیمانیی، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەیشاردەوە ڕیاڵ خەونی هەموو یاریزانێکە و هەموو یاریزانێکش خەونێتی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی وەک زیداندا کار بکات.

Back to top button