بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
بەدواداچوونی یاریگا؛ هەولێر بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی زاخۆ هاتووەتە سەر هێڵ
یاریگا –
سەفین پاتۆ هێرشبەری زاخۆ لەگەڵ هەولێر لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ریزەکانی ئەو یانەیە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، سەفین پاتۆ هێرشبەری یانەی زاخۆ لەگفتوگۆدایە و نزیکە بگەڕێتەوە یانەکەی پایتەخت، کە پێشتر ئەو هێرشبەرە کوردە لە یانەکەی قەڵاومنارە یاریی دەکرد و هاوینی رابردوو یانەکەی بەرەو زاخۆ بەجێهێشت.
سەفین پاتۆ (28 ساڵان) نزیکە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەی زاخۆ بەجێبهێڵێت، کە هاوینی رابردوو ئەو هێرشبەرە کوردە دوای گلەیی و ناڕازیبوونی لە دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، ریزەکانی یانەی قەڵاومنارەی بەجێهێشت و وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە ریزی زاخۆ یاریی دەکرد.
سەفین مەنسوڕ ناسراو بە سەفین پاتۆ پێشتر لە ریزی یانەکانی برایەتی و نەورۆز یاریی کردووە و بە باشترین یاریزانی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکراوە.