ئۆڵێمپیادی پاریسفه‌ره‌نسا

خاڤیێر تێباس رەخنەی توند لە ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا بە توندی رەخنەی لە رووداوەکانی مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس گرت و پێی وایە کە سووکایەتییان بە پیرۆزییەکان کردووە.

مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس 2024 زۆر رووداوی تێدا بوو.

ئەو مشتومڕەی کە بەشێک لە رووداوەکانی ئەم پاڵەوانەتییە گەورەیە دروستی کردبوو، رەنگدانەوەی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبوو تا ئەو رادەیەی کە خاڤیێر تێباس تویتێکی ئاگرینی دژی ئەم مەراسیمە بڵاوکردۆتەوە.

سەرۆکی لالیگا لە تویتێکدا نووسیویەتی

قبوڵنەکراو، بێ رێزی، بەدناو کردن! بەکارهێنانی وێنەی دوایین ئێوارەخوان لە یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس، سووکایەتیکردنە بەو کەسانەی کە مەسیحین. کوا رێزگرتن لە بیروباوەڕی ئایینی؟

مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس بە بەشداری 3000 هونەرمەند و هەزاران وەرزشوان و هاندەر لە بەردەم رووباری سێن لە پاریس بەڕێوە و چوو و هەرچەندە ئاهەنگەکە مێژووی تۆمار کرد بەڵام رووبەڕووی چەندان رەخنە بوویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button