یاریگا –
ریال مەدرید بەهۆی گرێبەستەکەی ئێمباپێ تووشی کێشەی دارایی بووە و یانە ئیسپانییەکە بە ناچاری قەرزی کردووە.
ماڵپەڕی ڤۆزپۆپولی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهۆی گرێبەستەکەی کیلیان ئێمباپێ دەستی بە قەرزکردن کردووە، بۆ ئەوەی توانای دابینکردنی مووچە و پاداشتەکانی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی هەبێت 130 ملیۆن یۆرۆی لە یەکێک لە بانکەکانی ئیسپانیا قەرز کردووە.
ماڵپەڕە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، ریال مەدرید لە رووی هەبوونی پارەی کاش دووچاری قەیرانێکی گەورە بووە، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو یەکەمجارە ریال مەدرید هێندە پارەی کاشی لەناو گەنجیەنەکی هەبێت، کۆتایی مانگی رابردوو (30ـی یۆنیۆی 2024) یانە مەدریدییەکە تەنیا 82 ملیۆن یۆرۆ پارەی کاشی هەبووە.
#LoMasLeido Florentino Pérez obtiene 130 millones de la banca antes de afrontar la nómina de Mbappéhttps://t.co/CVvdl7PWLA
— Vozpópuli (@voz_populi) July 27, 2024
گەرچی ریال مەدرید بە گرێبەستێکی ئازاد ئێمباپێی لە پاریس سانجێرمان گواستووەتەوە ریزەکانی، بەڵام 100 ملیۆن یۆرۆی وەکو شیرینی گرێبەستەکەی پێدراوە و مووچە و پاداشتە داراییەکانی بووەتە بارگرانی لەسەر یانە مەدریدییەکە.
ریال مەدرید لەم ساڵانەی دوایی نزیکەی ملیارێک یۆرۆی لە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ خەرجکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی گەنجیەی یانە ئیسپانییەکە بەتاڵ بێت و پارەی کاشی پێویستی تیادا نەمێنێت.