عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئەمڕۆ دهۆک بەفەرمی ئەحمەد خەلەف دوور دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دهۆک بەفەرمی ئەحمەد خەلەف لە راهێنەرایەتی یانەکەی دوور دەخاتەوە و دوای 218 رۆژ بڕیاری دوورخستنەوەی دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئێوارەی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بەفەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی ئەحمەد خەلەف دەدات، ئەو راهێنەرە کە حەفت مانگە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی دهۆکی گرتووەتە ئەستۆ، لە ئەرکەکەی دوور دەخرێتەوە.

ناوی سێ راهێنەر لەسەر مێزی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆکدان، لوئەی سەڵاح راهێنەری پێشووی یانەی کارەبا یەکێکە لەو بەربژێرانەی نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ، ناوی دوو راهێنەری بیانیش لەسەر مێزی یانەی دهۆکدان و بەمزووانە یانەی دهۆک بڕیار لەبارەی ناوی راهێنەری داهاتووی یانەکە دەدات.

ئەحمەد خەلەف رۆژی 22ـی دیسمبەر/کانوونی دووەمی 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی دهۆکی گرتە دەست، لە ماوەی 218 رۆژدا لە 30 یاری لە خولی ئەستێرەکانی عێراق 13 بردنەوە و 13 یەکسان و 4 دۆڕانی بەدەستهێناوە، هەڵۆیەکانی چیا لەژێر سەرپەرشتی ئەحمەد خەلەف 40 گۆڵیان کرد و 25 گۆڵیان لێکرا و 13 کلین شیتیشیان تۆمارکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، چەند رۆژێکە دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بڕیاریان داوە ئەحمەد خەلەف لە راهێنەرایەتی یانەکە دووربخەنەوە و ئەو راهێنەرەش لەلایەن حدوودەوە ئۆفەری پێگەیشتووە و نزیکە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی حدوود بگرێتە ئەستۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button