ئیتاڵیائیسپانیا

جێنشینی مۆراتا بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکرد و روو لە رۆما دەکات!

Yariga App

یاریگا –

ئارتێم دۆڤبیک، هێرشبەری جیرۆنا کە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید رێککەوتبوو، بە مووچەیەکی زیاتر روو لە رۆما دەکات.

گواستنەوەی دۆڤبیک بۆ ئاتلێتیکۆ بە یەکجار هەڵوەشایەوە و پرۆسەکە بە 180 پلە وەرچەرخانی بەخۆیەوە بینی. هەر لەو کاتەی کە وا دیار بوو ئەستێرە ئۆکرانییەکە بڕیار بوو ببێتە یاریزانی یانە ئیسپانییەکە، لە رۆما نزیک بووەوە و بڕیارە پەیوەندی بە تیپی پایتەختی ئیتاڵیاوە بکات.

لەمبارەیەوە بریکاری یاریزانەکە لەکاتی قسەکردن بۆ رۆژنامەنووسان گوتی:

“ئاتلێتیکۆ یانەیەکی گەورەیە، بەڵام هیچ پڕۆژەیەکی جدیمان بۆ ئارتێم لەم یانەیەدا نەبینی”. ئۆفەرەکەیان لەڕووی ئابوورییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لە یانەکانی دیکە کە ئارەزووی باشترین گۆڵکاری خولی ئیسپانیا دەکەن.

بەگوێڕەی میدیاکانی ئیسپانیا، دۆڤبیک لە ئەتلەتیکۆ نزیک بوو. لەلایەک لەبەر ئەوەی مەدریدییەکان پێشتر لەگەڵ جیرۆنا رێککەوتبوون، لەلایەکی تریشەوە لەبەرئەوەی دوبێک قسەی لەگەڵ سیمیۆنی کردبوو و دەیویست بچێتە تیمەکەیەوە. ئۆفەرەکەی ئاتلێتیکۆ بۆ جیرۆنا 40 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام رۆما 30 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردوون، بەڵام ئەو مووچەیەی رۆما پێشکەشی گۆڵکارەکەی لالیگای دەکات زۆر زیاترە و ئەمەش دواجار بووە هۆی ئەوەی کە رووبکاتە ئیتاڵیا.

مارکا نووسیویەتی ئاتلێتیکۆ ، دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای بژاردەیەکی تر بۆ جێگرتنەوەی مۆراتا. هەروەها رۆژنامەی لا ریپبلیکا دەڵێت، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دیێگۆ سیمیۆنی لەلایەن دۆڤبیکەوە وەڵام نەدراوەتەوە و لەبری ئەوە لە دوو رۆژی رابردوودا چەندین جار لەگەڵ دانیێل دی رۆسی قسەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button