عێراقکوردستانگرنگترین

ئەمڕۆ دهۆک چارەنووسی راهێنەرەکەی یەکلا دەکاتەوە

سێ راهێنەر بەربژێرن بۆ ئەوەی شوێنی ئەحمەد خەلەف بگرنەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئێوارە دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەحمەد خەلەف راهێنەری یانەکەی دەدات.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 06:00 دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک لەبارەی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەحمەد خەلەف راهێنەری یانەکەی کۆدەبێتەوە، بڕیار لەبارەی مانەوەی یان دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی نوێ دەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سێ راهێنەر بەربژێرن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی دهۆک بۆ وەرزی داهاتوو بگرنە دەست، لوئەی سەڵاح راهێنەری پێشووی یانەی کارەبا یەکێکە لەو راهێنەرانە و دوو راهێنەرەکەی دیکەش بیانین لە دەرەوەی عێراقن.

پێش یارییەکانی قۆناخی پلەی ئۆفی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەحمەد خەلەف ئۆفەری لە یانەی حدوود پێگەیشتووە و داوای لە دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک کردووە، بە زووترین کات چارەنووسی یەکلا بکەنەوە بۆ ئەوەی لەبارەی داهاتووی خۆی بڕیاری خۆی بدات.

ئەحمەد خەلەف کۆتایی مانگی دیسەمبەری 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی دهۆکی گرتە دەست و شوێنی سلێمان رەمەزانی گرتەوە، دهۆک لەم وەرزە پلەی شەشەمی بەدەستهێنا و بلیتێکی بەشداریکردنی لە جامی یانەکانی کەنداو بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button