ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی ئاتلێتیکۆ مەدرید لێ نۆرماندی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ رۆبن لێ نۆرماند واژۆ کرد.

ماڵپەڕی ئاتلێتیکۆ مەدرید بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ رۆبن لێ نۆرماندی یاریزانی پێشووی ریال سۆسیداد واژۆ کردووە و ئێستا رۆبن یاریزانێکی نوێی رۆخی بلانکۆسە.

یاریزانە ئیسپانییەکە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە مەدریدییەکە دەکات.

بەرگریکارە تەمەن 27 ساڵانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان 221 یاری بۆ سۆسیداد کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیاشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بەدرێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری 17 یاریی کردووە، گۆڵێکی کردووە و نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و نەیشنزلیگی لەگەڵ ماتادۆر بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button