ئۆڵێمپیادی پاریسراپۆرتی تایبەتگرنگترین

لە ئۆڵێمپیادی پاریس خاوەنی هەر مێداڵیایەک چەند پارە وەردەگرێت؟

پاداشتە داراییەکانی وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی مێداڵیاکانی ئۆڵێمپیاد

Yariga App

یاریگا –

هەر وڵاتێک لە بەرامبەر بەدەستهێنانی مێداڵیاکان بە شێوازی جیاواز پاداشتی دارایی وەرزشوانەکانی دەکات، هەندێک وڵات زۆر دەستکراوەن و پارەی خەیاڵی بە یاریزانەکانیان دەدەن، هەندێکیشیان زۆر بێباکانە هیچ بڕە پارەیەک ناکەنە خەڵاتی بەدەستهێنانی مێداڵیاکان.

لێژنەی ئۆڵێمپی جیهانی هیچ بڕە پارەیەک بە براوەی مێداڵیاکان نادات، بەڵام دوو فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بڕیاریان داوە لە ئۆڵێمپیادی پاریس ئەم نەریتە بشکێنن، فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدانی جیهان بڕیاریداوە 46 هەزار یۆرۆ بە براوەی مێداڵیای زێڕ بدات، فیدراسیۆنی بۆکسێنی جیهانیش بڕیاریداوە 92 هەزار یۆرۆ بە براوەی مێداڵیای زێڕ بدات.

پاداشتی دارایی وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی مێداڵیای زێڕ لە ئۆڵێمپیادی پاریس
پاداشتی دارایی وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی مێداڵیای زێڕ لە ئۆڵێمپیادی پاریس

هەر وەرزشوانێکی عێراقی لە ئۆڵێمپیادی پاریس مێداڵیایەک بباتەوە، ملیۆنێک دۆلار و ئۆتۆمبێڵێکی لاندکروزەر مۆدێڵ 2024ـی پێبدرێت، لەناو بارەگای لێژنەی ئۆڵێمپی عێراقیش پەیکەرێکی بۆ دروست دەکرێت، واتە هەر وەرزشوانێکی عێراقی لە ئۆڵێمپیادی پاریس مێداڵیایەک لەم بکات نزیکەی ملیارێک و نیو دیناری پێدەدرێت کە بەرزترین رێژەی پاداشتی داراییە لەسەر ئاستی وڵاتان.

فڕەنسای میوانداری ئۆڵێمپیاد بڕیاریداوە هەر وەرزشوانێکی مێداڵیایەکی زێڕی بردەوە بە 80 هەزار یۆرۆ خەڵاتی بکات، براوەی مێداڵیای زیو بە 40 هەزار یۆرۆ و براوەی مێداڵیای بڕۆنزیش بە 20 هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێت.

لە هۆنگ کۆنگ هەر وەرزشوانێک مێداڵیایەکی زێر بۆ وڵاتەکەی بباتەوە بە 707 هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێت کە تاوەکو ئێستا هیچ وەرزشوانێکی ئەو وڵاتە نەیتوانیوە مێداڵیای زێڕ بباتەوە، لە سەنگاپوورەش هەر وەرزشوانێک مێداڵیای زێڕ بباتەوە 685 هەزار یۆرۆ پاداشت دەکرێتەوە.

Paris 2024 Olympics Organizing Committee President Tony Estanguet, right, French athletes Marie Patouillet, center right, Sara Balzer, center left, and Arnaud Assoumani, left, present the Paris 2024 Olympic and Paralympic medals at the Eiffel Tower. Pic: AP

لە هەندێک وڵات شوێنی نیشتەجێبوون دەکرێتە دیاری بۆ وەرزشوانان، بۆ نموونە لە کازاخستان بە نووسراوی فەرمی لەوەتەی ساڵی 2020 حکومەت بڕیاریداوە هەر وەرزشوانێک مێداڵیایەکی ئۆڵێمپیاد بباتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی پێبدرێت، لە ئیندۆنیسیاش براوەی مێداڵیاکان خانووێک و پێنج مانگای وەکو پوداشت پێدەدرێت.

لە سوید و نەرویج و نیوزیلاند براوەی مێداڵیاکانی ئۆڵێمپیاد بە هیچ بڕە پارەیەک خەڵات ناکرێن، لە ئەمریکاش وەرزشوانان پاداشتێکی زۆر ناکرێن، براوەی مێداڵیای زێڕ بە 37.5 هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت و براوەی مێداڵیای زیو بە 22.5 دۆلار خەڵات دەکرێت.

ئەمساڵ پۆڵەندا بەبۆنەی 100 ساڵە بەشداریکردنی لە یارییەکانی ئۆڵێمپیاد بەڵێنی کۆمەڵێک پاداشتی دارایی داوە و هەر وەرزشوانێکی پۆڵەندی مێداڵیایەک لە پاریس بباتەوە خەڵاتی جیاواز دەکرێت، بە 82 هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت و تابلۆیەکی هونەری هونەرمەندە بەناوبانگەکانی پۆڵەندای پێدەدرێت، شوقە و پاسپۆرتی دیپلۆماسی و بلیتی فڕۆکەی تاهەتایە بەخۆڕایی پێدەدرێت.

لەدوای هۆنگ کۆنگ، بۆ بەدەستهێنانی مێداڵیای زێڕ سڕبیا زۆرترین پاداشتی دارایی تەرخان کردووە و هەر وەرزشوانێک لەو وڵاتە مێداڵیایەکی زێڕ بباتەوە 218 هەزار دۆلاری پێدەدرێت و بە فەرمانێکی حکوومیش، هەر وەرزشوانێک مێداڵیایەک بباتەوە دوای ئەوەی تەمەنی دەبێتە 40 ساڵان، مووچەیەکی مانگانەی پێدەدرێت، لە مالیزیاش هەر وەرزشوانێک مێداڵیای زێڕ بباتەوە 214 هەزار دۆلار پاداشت دەکرێت، بە بڕیاری حکومەتیش هەر وەرزشوانێکی مالیزی بەشداریی ئۆڵێمپیاد بکات بەبێ رەچاوکردنی ئەنجامەکانی، بە درێژایی ژیانی تاهەتایە مووچەیەکی مانگانەی لە نێوان 400 دۆلار بۆ 1100 دۆلار بۆ دەبڕدرێتەوە.

هەر وەرزشوانێکی ئیتاڵی مێداڵیایەکی زێڕ بباتەوە بە 196 هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت، وەرزشوانانی لیتوانیاش بە 182 هەزار دۆلار پاداشت دەکرێنەوە و بە درێژایی ژیانیشیان مووچەیەکی مانگانەیان پێدەرێت.

A presentation of The Paris 2024 Olympics Medals

بابەتی زیاتر

Back to top button