ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا 4 ملیۆن یۆرۆی دیکە لە گواستنەوەی نیكۆ ویلیامس خەرج دەکات

پاریسییەکان بوونەتە کێشە

Yariga App

یاریگا –

تێچووی گواستنەوەی نیكۆ ویلیامس لەو بڕە پارە زیاتر دەبێت، کە پێشتر باسکراوە و کاتالۆنییەکان 4 ملیۆنی دیکەش خەرج دەکەن.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی نیكۆ ویلیامس، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی بە بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئاتلێتیک بلباو کردووە، ئەمەش پێچەوانەی دەنگۆکانی رابردوو، کە دەگوترا ئۆفەرەکەی بارسا 58 ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالۆنییەکە، پێویستە بارسێلۆنا 4 ملیۆن یۆرۆ بۆ باجی گواستنەوەی یاریزانەکە بدات، یانەکەش لاری لەو مەرجە نییە و رەزامەندی دەربڕیووە.

هاوکات دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە نیکۆی دڵنیا کردووەتەوە، ناوی لە لیستی یاریزانان بۆ وەرزی نوێی لالیگا تۆماردەکرێت و هیچ گرفتێکی یاساییان نابێت.

کاتالۆنییەکان لە هەفتەی رابردووەوە ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی کۆتاییان نەدراوەتەوە.

لەلایەکی دیکە پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش چاوی بڕیووەتە تواناکانی یاریزانەکە و ئامادەیە دوو هێندەی مووچەکەی ئێستای پێبدات، بەڵام نیکۆ دەیەوێت درێسی بارسا بپۆشێت.

پاریس سانجێرمان ئامانجەكەی بارسێلۆنای دەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button