ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی دی بڕۆین دەستنیشانکراوە

دی بڕۆین بۆشاییەکی زۆر لە دوای خۆی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ترسی ماڵئاوایی کێڤن دی بڕۆینی لێنیشتووە و لە ئێستاوە بە دوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێت.

لە ماوەی رابردوودا، ناوی دی بڕۆین بە توندی بە خولی سعوودییەوە بەسترایەوە، گرێبەستی دی بڕۆین لە هاوینی داهاتوودا لەگەڵ مان سیتی بەسەردەچێت.

کریستیان فاڵک، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی دەیەوێت جەمال موسیالا، یاریزانی بایرن میونشن بکاتە شوێنگرەوەی دی بڕۆین.

یاریزانی 21 ساڵان، یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی میونشن و پێپ گواردیۆلا دەمێکە لە نزیکەوە چاودێری دەکات.

بەدرێژایی وەرزی رابردوو، بایرن میونشن زۆر هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی موسیالایدا، بەڵام تەواوی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەستاون.

ئامانجی یەکەمی مان سیتی هێشتنەوەی دی بڕۆینە، بەڵام گەیشتنی ئۆفەری گونجاو و حەزی دی بڕۆین، رەنگە کاریگەری لەسەر کۆتا بڕیاری مان سیتی دروستبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button