عێراقکوردستان

ئاکۆ حوزێر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاکۆ حوزێر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک نزیکبووەتەوە و ئەم هەفتەیە هەردوولا کۆدەبنەوە و چارەنووسی ناوەڕاتسکارە لاوەکە یەکلا دەبێتەوە.

بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی نێوان ئاکۆ حزێر ناوەڕاستکاری دهۆک و دەستەی کارگێڕی یانەکە بە مەبەستی نوێکردنەوی گرێبەستی یاریزانە لاوەکە دەست پێبکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کە ئاکۆ گرێبەستی ساڵێکی لەگەڵ دهۆک ماوە و  وێڕای هەبوونی چەند گرێبەستێک کە لەلایەن یانەکانی تری خولی ئەستێرەکانی عێراق پێشکەشی کراوە بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت لەگەڵ دهۆک بەردەوام بێت، بۆ ئەم مەبەستەش لێک نزیکبوونەوەی تەواو هەیە لە نێوان هەر دوو لا و رەنگە لەم هەفتەیە مانەوەی یاریزانەکە رابگەیەنرێ.

بەهۆی ئەو پشتگیریە زۆرەی لەلایەن سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەکەوە لێی دەکرێت وایکردووە ئاکۆ ئارەزووی مانەوە بکات و وەرزی داهاتووش لەگەڵ تیپەکە بەردەوام بێت.

ئاکۆ حزێر لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاستێکی بەرزی لەگەڵ دهۆک پێشکەش کرد و بوە هۆی ئەوەی بۆ دوو یاریی دۆستانەش بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق بکرێت، ئێستاش زۆربەی یانە بە هێزەکانی عێراق دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ کوڕەکەی قەڵا و منارە واژۆ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button