ئینگلتەراگرنگترین

برانسوەیت لە بەرژەوەندی مانچێستەر یونایتد مەرجێکی قورسی خستە بەردەم ئیڤەرتن

Yariga App

یاریگا –

جاراد برانسوەیت لە بەرانبەر مانەوەی لە ئیڤەرتن، یانەکەی دەخاتە ژێر مەرجی قورسەوە.

ماوەیەکی زۆرە بەرگریکارە ئینگلیزیەکە ئامانجێکی سەرەکی مانچێستەر یونایتدە و تا ئەو کاتەی جارێکیتر ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی جارێکیتر هاتووەتە نێو هەڵسەنگاندنەکانیانەوە بەوپێیەی گواستنەوەی ناوبراو واقیعیتر و کەمتریش دەکەوێت لەسەر خەزێنەی مان یو. درێژەی ئەو بابەتە لەم هەواڵە بخوێنەوە:

دی لیخت ئامانجی سەرەکی شەیتانە سوورەکانە

بە جارێکیتر گرنگیدان بە دی لیخت، وای لە جاراد براسوەیت کردووە کە مەرجی قورس بسەپێنێت بەسەر ئیڤەرتندا تا هەرچی زووە دەستبەرداریبن و لەمپەر لەبەردەم گواستنەوەی بۆ مانچێستەر دورست نەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەیڵ سپۆرتی ئینگلیزی، بەرگریکارە 22 ساڵانەکە هیچ نیازێکی نییە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیڤەرتن ئەگەر بێت و مووچەی هەفتانەکەی بۆ نەکەن بە 160 هەزار پاوەند هاوشێوەی ئەوەی شەیتانە سوورەکان ئامادەبوون پێی بدەن.

مووچەی هەفتانەی ئێستای برانسوەیت 35 هەزار پاوەندە. بەرزترین مووچەی یاریزان لە ریزەکانی ئڤەرتن عەبدوڵایی دۆکۆر وەریدەگرێت کە 130 هەزار پاوەندە. ئەگەر بێت و یانەکە بە مەرجەکەی جاراد رازی بێت، ئەوا ناوبراو دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچەی هەفتانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button