دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر چاوی لە مامەڵەیەکی ژیرانەیە لە دەستبەرداربوون لە وان بیساکا

Yariga App

یاریگا –

مانجێستەر یونایتد دەیەوێ لە مامەڵەیەکدا سوودێکی دوولایەنە ببینێ لە دەستبەرداربوون لە ئارۆن وان بیساکا.

یاریزانە ئینگلیزیەکە کە ساڵی 2019 بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند لە کریستاڵ پاڵاسەوە گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد، تەنها یەک ساڵی گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ مان یو، لە ئێستاشدا چەند یانەیەکی وەک وێستهام یونایتد و فەنەرباچێ و گالاتەسەرای نیازیان لە گواستنەوەی هەیە. خودی یاریزانەکەیش زیاتر حەزی لە یاریکردنە بۆ ئینتەر میلانی ئیتاڵی. هەر بۆیە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاتڵەنتیکی بەریتانی، مانچێستەر دەیەوێ دێنزیل دەمفریس بهێنێتە ناو مامەڵەکەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش گفتوگۆکانی دەستپێکردووە.

نرخی بیساکای تەمەن 26 ساڵ بە 15 ملیۆن پاوەند دیاریکراوە، بەڵام هەرزوو ئۆفەرەکانی هامەرزی رەتکردەوە.

هەرچی دەمفرسی هۆڵەندیە، ئەویش هاوشێوەی بیساکا لە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ نێرازۆری و گفتگۆکانی نوێکردنەوەیش نەگەشتووە بە ئەنجامێکی روون.

یاریزانە هۆڵەندیە 28 ساڵانەکە لەوەتەی 2021 لە ئایندهۆڤنی وڵاتەکەیەوە روویکردووەتەوە ئینتەر، وەک یاریزانێکی دیار و کاریگەری یانە ئیتاڵیەکە دەردەکەوێت و هاوکارێکی گەورەی سەرکەوتنەکانی ئەو چەند ساڵەی شینپۆشەکانی میلانۆ بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button