ئەفریقائینگلتەرا

میدۆ لە 41 ساڵیدا دەگەڕێتەوە یاریکردن!

Yariga App

ئەحمەد حەسەن میدۆ هێرشبەری مێژوویی مسڕ و پریمەرلیگ بەنیازە دوای 11 ساڵ وازهێنان، جارێکیتر بگەڕێتەوە یاریگاکان.

میدۆ لە ئەورووپ یاری بۆ یانەکانی مارسیلیا، ئەجاکس، رۆما، تۆتنهام، میدڵسبرۆ و ویگان کردووە. کۆتا یاریشی لەگەڵ بارنسلی بوو لە ساڵی 2013دا لەو کاتەوە وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاندووە.

ناوبراو رەخنەی لە خراپی هێرشبەرانی خولی مسڕی کرد و بۆ  ئۆن تایم سپۆرت وتی

بڕیارمداوە بگەڕێتەوە یاریکردن و گەشتەکەم هێشتا کۆتایی نەهاتووە.  بۆ ئەوە دەگەڕێمەوە لە خولی مسڕی یاری بکەم چونکە گرەوتان لەگەڵ دەکەم دەتوانم 10 گۆڵ تۆماربکەم بە بێ ئەوەی بجوڵێم. هەرچەندە 41 ساڵم بەڵام هیچ هێرشبەرێکی باش لە خولی مسڕی نیە و ئەمەش وای لێکردووم بیری لێبکەمەوە.

 

میدۆ دوای وازهێنان، سەرقاڵی کاری راهێنەرایەتی بوو لە خولی مسڕی تاوەکو پارساڵ لە ئیسماعیلیە وازی هێنا و لەوکاتەوە نەگەڕاوەتەوە راهێنەرایەتی کردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button