ئه‌وروپائیتاڵیا

فێدێریكۆ كیێزا یوڤێنتوس جێدەهێڵێت؟

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ مۆتا، راهێنەری یوڤێنتوس باس لە داهاتووی فێدێریكۆ كیێزا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەكەی دەكات.

كیێزا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی فیۆرێنتیناوە بە بەهای 44 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد.

گرێبەستەكەی كیێزا لەگەڵ خانمە پیرەكە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.


تیاگۆ مۆتا لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە گوتی:

كیێزا ئێستا یاریزانی یوڤێنتوسە، دەبینین بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات.

رۆمانۆ ئاشكرایكردووە، پلانی یوڤێنتوس وەك خۆی دەمینێتەوە، یانەكە و راهێنەر هەردووكیان لەسەر فرۆشتنی كیێزا رێككەوتوون.

یانە ئیتاڵیەكە دەیەوێت لە رێگەی فرۆشتنی كیێزاوە پارە قازانج بكات و لە گرێبەستی نوێدا خەرجی بكاتەوە.

فێدێریكۆ كیێزا بە درێسی یوڤێنتوسەوە

وەرزی رابردوو كیێزا لەگەڵ یوڤێنتوس بەشداری لە 37 یاریدا كرد و توانی دە گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button