عێراقکوردستانگرنگترین

ئه‌حمه‌د زێڕۆ داهاتووی خۆی بۆ یاریگا ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئه‌حمه‌د زێرۆ یاریزانی كوردی یانه‌ی شورته‌ ده‌یه‌وێت ریزی یانه‌كه‌ی جێبهێڵیت و له‌ چه‌ند یانه‌یه‌كیش گرێبه‌ستی پێشكه‌شكراوه‌.

ئه‌حمه‌د زێرۆ به‌ تۆری وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، نامه‌وێت وه‌رزی داهاتوو له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی شوڕته‌ به‌رده‌وامبم، گرێبه‌ستی چه‌ند یانه‌یه‌كم بۆ هاتووه‌، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو چاره‌نووسی خۆم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د به‌ یاریگای گوت، هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی، هه‌ولێر و نه‌جه‌ف و جه‌وییه‌ و زاخۆ و زه‌ورا گرێبه‌ستیان پێشكه‌شكردووم، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌گه‌ڵ كارگێری شوڕته‌ گفتوگۆ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌ستبه‌رداربوونم له‌ یانه‌كه‌ وه‌رگرم دواتر یه‌كێك له‌ یانه‌كان هه‌ڵده‌بژێرم.

ئه‌حمه‌د زێڕۆ پێشتر  یاریی بۆ یانه‌ی زاخۆ كردوو، له‌ وه‌زری 2021 -2022 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی شوڕته‌ی كردو له‌گه‌ل یانه‌كه‌ نازناوی خول و جامی عێراقی به‌ده‌ستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button