ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

تراکتۆر سازی گرێبەستەکەی میمی هەڵوەشاندەوە

Yariga App

یاریگا –

موهەند عەلی (میمی)، کە هەفتەی رابردوو بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ تراکتۆرسازی چووە تەبرێز، گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە و گەڕایەوە بەغدا.

بێگومان بڕیار بوو میمی لە رۆژی شەممەوە ئامادەی راهێنانەکانی تراکتۆرسازی بێت، بەڵام لەناکاو بەڕێوەبەرانی یانەی تراکتۆر بڕیاریان دا گرێبەستەکە هەڵبوەشێننەوە چونکە نەیتوانیوە لە پشکنینەکانی پزشکی دەربچێت و یانەکە لە گرێبەست کردن لەگەڵ پاشگەز بوونەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی تراکتۆر، مەرجەکانی هاوکاری یانەی تراکتۆر لەگەڵ موهەند عەلی، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق جێبەجێ نەکراون، یانەی تراکتۆریش هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم یاریزانە دەخوازێت.

ئەو کە بە رێککەوتن گرێبەستەکەی لەگەڵ تراکتۆر هەڵوەشاندەوە، پێش ئەوەی ئێران بەجێبهێڵێت گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ وەرزش سێ کرد و رایگەیاند چاوەڕێی ئۆفەری زیاتر دەکات بۆ ئەوەی خولی ئەستێرەکانی ‌عێراق جێبهێڵێت.

ئەم ئەستێرەیە تەمەن 24 ساڵە، کە مێژووی یاریی کردنی خولی پورتوگالی هەیە، یەکێک بوو لە گرنگترین کڕینەکانی هاوینەی تراکتۆر، بەڵام دواجار پێش ناساندنی بە میدیاکان یانە ئێرانیەکە لە واژۆ کردن لەگەڵی پەشیمان بووەوە و دواجار دوێنی شەو گەڕایەوە بەغدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button