ئیسپانیاگرنگترین

خوان لاپۆرتا لەبارەی گواستنەوەی ویلیامس و ئۆلمۆ مژدە بە هاندەران دەدات

"کێشەکانمان چارەسەرکردووە"

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 100 رۆژنامەنووس، هانسی فلیکی راهێنەری نوێی بارسێلۆنا بە میدیاکان ناسێندرا.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی میدیاکانیان دایەوە. لاپۆرتا مژدەی بە هاندەرانی یانەکەی دا، کە دەتوانن گرێبەستی گەورە واژۆ بکەن و دۆخی داریی یانەکە ئاسیی بووەتەوە.

لێدوانەکانی لاپۆرتا

لەڕووی داراییەوە دەتوانین ئەو یاریزانەنە بگوازینەوە کە باسی دەکەن (نیکۆ و ئۆلمۆ) لەسەر رێگای ئاسایی بوونەوەی دۆخی دارایین، دەتوانین گرێبەستی گەورە واژۆ بکەین

دەمەوێت سوپاسی چاڤی بکەم، بەڕاستی ماڵئاواییکردنەکە ئاسان نەبوو

هەمووان لە خزمەتی هانسی فلیکین، دەمانەوێت بە خەونەکانمان شادمان بکات.

لێدوانەکانی هانسی فلیک

بارسێلۆنا یانەیەکی سەرسوڕهێنەرە، لێرە هەمووان %100 هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ، لەگەڵ بارسا زۆر دڵخۆشم.

گرنگ نییە بە شێوازی 4-3-3 یان 4-2-3-1 یاری دەکەین… دەمانەوێت یارییەکی هێرشبەرانە بکەین و هاندەران چێژ وەربگرن.

نیکۆ ویلیامس گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی دیکە هەیە بۆیە هیچی لەسەر ناڵێم.

زۆر بە ئاستی ئانسو فاتی دڵخۆشبووم، چاوەڕوانم بە خێرایی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە.

سێرجی رۆبێرتۆ یاریزانی ئێمە نییە و ئێستا یاریزانێکی ئازادە.

فرێنکی دی یۆنگ یاریزامێکی خەیاڵییە. لەسەر رێگەیەکی دروستە و هیوادارم بەخێرایی لە پێکانەکەی چاکببێتەوە.

زۆر دڵخۆشم کە تیاگۆ لەگەڵمان کاردەکات، زمانی ئیسپانی دەزانێت و هاوکارییەکی گەورەم دەکات.

لامین یامال باوەڕپێنەکراوە، لە جامی یۆرۆ سەرسوڕهێنەر بوو، پێویستە پارێزگاری لە ئاستی بکات.

بارسێلۆنا دەیەوێت هەمیشە نازناو بەدەستبهێنێت، منیش بۆ ئەو ئامانجە بوومەتە راهێنەری یانەکە.

دەتوانین بەم پێکهاتەی ئێستا ببینە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ؟ پێویستە کاری زۆر بکەین، چەند هەفەتەیک کاتم پێبدە وەڵامی ئەو پرسیارەت دەدەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button