ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ گواستنەوەی یاریزانێک وێستهام لەگەڵ بایرن میونشن رێکدەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی نوسەیر مەزراوی، وێستهام لەگەڵ بایرن میونشن رێکدەکەوێت.

رۆژنامەنووسی تۆری سکای سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی نوسەیر مەزراوی مەغریبی، وێستهام یونایتد لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلرۆیان، یانە ئینگلیزییەکە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بڕی 15,5 ملیۆن یۆرۆ و 4 ملیۆنی دیکەی زیادکراویش بە یانە ئەڵمانییەکە دەدات. گرێبەستەکەش تا هاوینی 2026 دەبێت.

پێشتر هامەرز لەگەڵ بەرگریکارە تەمەن 26 ساڵانییەکە رێککەوتنی زارەکی کردووە و نوسەیر ئامادەیە پەیوەندی بە یانەکە بکات.

رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستەکە هێشتا بە تەواوی یەکلایی نەبووەتەوە و هەردوولا سەرقاڵی یەکلایی کردنەوەی هەندێک بڕگەی دارایی گرێبەستەکەن.

هاوکات مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش چاوی لەسەر یاریزانەکەیە، بەڵام وێستهام لە کێبرکێکە پێشکەوتووە و نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button