ئینگلتەرا

ئادیداس درێسی دووەمی مانچێستەر یونایتدی بۆ وەرزی نوێ نمایش کرد

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ، ئەدیداس درێسی نوێی مانچێستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگا بۆ وەرزی 2024/25 نمایش کرد کە گرافیکی Mـی لەسەرە، ئەمەش وەک بیر هێنانەوەیەک بۆ ئەو شارەی کە یانەکە بە ماڵەوە ناوی دەبات.

درێسەکە رەنگی شینی شاهانەییە و زنجیرەیەک نەخشی بازنەیی بە سێبەرێکی شینی کاڵ لەسەر نەخشێندراوە و وەکو رێزلێنانێکە بۆ مۆنۆگرامە سێ رەهەندییەکان کە زۆرجار لەسەر درێسەکانی مانچێستەر یونایتد لە 30 ساڵ لەمەوبەردا بینراون.

هەروەها دیزاینەکە ئاماژەی بەو سێ رووبارە داوە کە بە مانچێستەردا تێدەپەڕن – ئیرک، مێدلۆک و ئیروێڵ – کە گرنگییەکی تایبەتیان هەیە بۆ مانچێستەر یونایتد.

سام هاندی،بەڕێوبەری بەرهەم و دیزاین لە کۆمپانیای ئادیداس سەبارەت بەم درێسە گوتی:

“ئێمە هەموو وەرزێک شانازی ئەوەمان هەیە کە لە رێگەی درێسی تایبەتەوە بۆ یانەکەیان و کولتوورەکەیان دەنگدانەوەمان لەگەڵ هاندەران هەبێت و بۆ کیتی دەرەوەی یاریگای مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەدا،دیزاینی خودی شارەکەیە. دیزاینێکی نۆستالژیکە کە قسە لەگەڵ کۆدە دیزاینە خۆشەویستەکان دەکات، ئێمە باس لە مێژووی شار و یانەکە دەکەین، بە وردەکارییە مۆدێرنەکانی بەرز تەواو دەکەین بۆ ئەوەی لە شەقامەکان، لە ستاندەکان و لە یاریگادا جیاواز دەربکەوین.”

ئێستا هەردوو درێسی یەکەم و دووەم بۆ کڕینی ئۆنلاین لە یونایتد دایرێکت بەردەستە و بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە مێگاستۆر لە ئۆڵدترافۆرد و فرۆشگا هەڵبژێردراوەکانی ئەدیداس هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button