ئۆڵێمپیادی پاریس

ماسکێرانۆ پاڵەوانیەتی ئۆلێمپیاد بە سێرک وەسف دەکات

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر ماسکیرانۆ، راهێنەری تۆپی پێی ئۆلیمپیادی ئەرجەنتین، پشێوی دوای دۆڕانی تیپەکەی بە مەغریب بە “شەرمەزاری” و “سێرک” وەسف دەکات.

پشێوی و هاتنە ناوەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگا وایکرد یەکەم یاری تۆپی پێی ئۆلێمپیاد بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر رابگیرێت و دواجار یارییەکە کاتێک یاریگا چۆل بوو تەواو کرا.

لەگەڵ پێشکەوتنی مەغریب بە ئەنجامی 2-1، ئەرجەنتین لە خۆلەکە زیادکراوەکاندا یارییەکەی یەکسان کردەوە ئەمەش بووە هۆی تووڕە بوونی هاندەرانی مەغریب و فڕێدانی کەل و پەل بۆ ناو یاریگا و هێرشکردنە سەر یاریزانان.

ناوبژیوان یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەی بۆ ژووری جلگۆڕین ناردەوە و یارییەکە دوای دوو کاتژمێر کاتێک هاندەران یاریگایان چول کرد یارییەکەیان دەست پێکردەوە لە دوای دوو کاتژمیریش گۆڵی دووەمی ئەرجەنتین بە ئۆفساید هەژمار کرا.

ماسکێرانۆ لە دوای ئەم رووداوە بە سەرسوڕمانەوە گوتی:

ماوەیەکی کەمە راهێنەرم، بەڵام لە ژیانی وەرزشیمدا وەک یاریزان دۆخێکی لەو شێوەیەم هەرگیز نەبینیوە.

“ئەوە سێرکە. بەڵام بەو شێوەیەیە، ئێمە ناتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین، شەرمەزارییە کە ئەمە رووبدات و پاڵەوانێتییەکە ژەهراوی بکات، تەنانەت لە پاڵەوانێتی گەڕەکەکاندا ئەمە روونادات، ئەمە جێگەی بەزەییە”.

راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

تەنانەت دوێنی هاتوونە شوێنی راهێنانەکانمان و دزییان لی کردووین ، کاتژمێر و ئەنگۆستیلەی تیاگۆ ئالمادایان دزیوە. ئەمە یارییە ئۆڵۆمپیەکانن نەک پاڵەوانێتی گەڕەک. جێگای شەرمەزارییە.

ئەرجەنتین لە یەکەم یاریدا بەرامبەر مەغریب تووشی شکست بوو و بڕیارە دووەم یارییان رۆژی شەمە لە لیۆن رووبەرووی هەڵبژاردەی عێراق ببنەوە،

 

بابەتی زیاتر

Back to top button