ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لایپزیگ ئۆفەرێکی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

بۆچی ئەڵمانییەکان ئۆفەرەکەی بارسا رەتدەکەنەوە؟

Yariga App

یاریگا –

بۆ دەستبەرداربوون لە دانی ئۆلمۆ، لایپزیگ یەکەم ئۆفەری بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ، بارسێلۆنا یەکەم ئۆفەری خۆی پێشکەش بە لایپزیگ کردووە بەڵام یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەرەکەی بەدڵ نەبووە و رەتیکردووەتەوە.

ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا پێشکەشکردنی 40 ملیۆن یۆرۆ بووە و پێشنیاریان کردووە ئەو بڕە پارەیەش بە قیست بدەن، جیا لەوە ئامادەن 20 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک پاداشت بەپێی مەرجەکانی گرێبەستەکە بە یانەکە بدەن. بەڵام ئەڵمانییەکان بەو ئۆفەرە رازی نین و داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و دەیانەوێت پارەکەش بە یەکجار وەربگرن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، جیا لە بارسا، هەریەکە لە یانەکانی بایرن میونشن و مانچێستەر سیتیش ئۆفەریان پێشکەش کردووە، بەڵام دانی دەیەوێت یاری بۆ بارسێلۆنا بکات.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بە بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ لە دینامۆ زەگرابەوە پەیوەندی بە لایپزیگ کرد، بە درێسی ئەو یانەیە 148 یاری کردووە، 29 گۆڵی کردووە و 34 گۆڵیشی دروستکردووە.

دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیاشی لەگەڵ لایپزیگ بەدەستهێناوە.

ئۆلمۆ لە 2007 تا 2014 یاریی بۆ ئەکادیمیای بارسێلۆنا و تیپی ژێر 16 ساڵان و ژێر 18 ساڵانی یانە کاتالۆنییەکە کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button