ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەرۆکی ریال سۆسیداد باسی گواستنەوەی کوبۆ دەکات

لیڤەرپوول ئامادەیە بیگوازێتەوە، بەڵام....

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول سەرنجی تەواوی لەسەر گواستنەوەی تاکێفوسا کوبۆ، یاریزانی ژاپۆن و ریال سۆسیداد داناوە.

یوکین ئاپێریبای، سەرۆکی ریال سۆسیداد نایشارێتەوە، یانەکان گرنگییان بە کوبۆ داوە، بەڵام یانەکە نیازی دەستبەرداربوونی لە تواناکانی کوبۆ نییە

گفتوگۆمان لەگەڵ هیچ یانەیەک نەکردووە و هیچ کێشەیەکمان نییە. بەڵام لە بازاڕی گواستنەوەداین و هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە. کوبۆ زۆر دڵخۆشە لەگەڵ ئێمە و بەردەوام دەبێت. زۆرمان خۆشدەوێت و هیوادارین تاهەتایە لە سۆسیداد بمێنێتەوە.

رۆژنامەی سپۆنیچی ژاپۆنی لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویکردبووەوە، لیڤەرپوول بڕی 65 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی کوبۆ، ئەستێرەی ریال سۆسیداد تەرخانکردووە.

بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کوبۆ لە ریال سۆسیداد بریتییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ، کەچی لیڤەرپوول پێنج ملیۆن یۆرۆی زیاتر لە پارەی داواکراو پێشکەشکردووە، تاوەکو بیکاتە گرانترین گواستنەوەی یاریزانی ژاپۆنی لە مێژوودا.

کوبۆ تەمەنی 23 ساڵە و پێشتر یاری بۆ ریال مەدرید کردووە. بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە بێت، مووچەی ساڵانەی کوبۆ لە لیڤەرپوول دەگاتە 15 ملیۆن پاوەند (هەفتانە 240 هەزار پاوەند) و دەبێتە دووەم خاوەن بەرزترین مووچە لە یانەکە، لە دوای محەمەد سەڵاح.

کوبۆ چوار ساڵ لە ئەکادیمیای لا ماسیای بارسێلۆنا یاریکردووە و ئەزموونێکی تەواوی لە ئەوروپا هەیە.

ئەگەر کوبۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بکات، دەبێتە سێیەم یاریزانی ژاپۆنی یاری بۆ یانەکەی مێرسیساید بکات، لە دوای هەریەکە لە تاکومی مینامینۆ و واتاروو ئێندۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button