ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

چارەنووسی رودیگەر لە ریال مەدرید یەکلاییکرایەوە

ئیتیحاد لە هەوڵەکانی گواستنەوەی ناوەستێت

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریکاری ئەڵمانی نایەوێت ریال مەدرید جێبهێڵێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، ناوی رودیگەر بە پەیوەندیکردن بە یانەی ئیتیحادی سعوودی بەسترایەوە، تەنانەت چەند رۆژنامەیەکی سعوودی باسییان لە پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بەبڕی 13 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرگریکارە ئەڵمانییەکە کرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردووەتەوە، رودیگەر لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە

سەرەڕای ئەو راپۆرتانەی باس لە ئۆفەری گەورەی ئیتیحاد دەکەن، رودیگەر تەنانەت بیر لە جێهێشتنی ریال مەدرید لەم هاوینەدا ناکاتەوە. سەرنجی تەواوی لەسەر پڕۆژەی ریال مەدریدە و ئێستا هیچ پلانێکی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی سعوودی نییە. ریال مەدریدیش نایەوێت دەستبەرداری ببێت.

تەنیا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی رودیگەر لەگەڵ ریال مەدرید ماوە، بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2022 لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و وەرزی رابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگای بەدەستهێنا.

رودیگەر لە وەرزی رابردوودا 48 یاری کرد، یارمەتی یانە ئیسپانییەکەیدا 22 کلین شیتی هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button