دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بازاڕی گواستنەوەی ئەمڕۆی مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ زۆر گەرمە !

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید زۆر گەشبینە بە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئینگلیزی و مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مەغریبی دەدەات…

ئاتلێتیکۆ مەدرید ‘زۆر گەشبینە’ بە بەدەستهێنانی خزمەتەکانی کۆنۆر کالاگێر، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی چێڵسی – تیم تۆک

کریستال پاڵاس هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی ئیسماعیلا سار، هێرشبەری مارسیلیا دەستپێکردووە – ستاندارد

ئینتەر میلان هیوادارە گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری بۆ ئارسیناڵ، رێگە بۆ گواستنەوەی جەیکوب کیڤیۆر خۆش بکات – ستاندارد

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت مۆرتن هوملاند لە سپۆڕتینگ لیسبۆن بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

چێڵسی نزیکە لە گواستنەوەی فیلیپ یۆرگێنسن، گۆڵپارێزی ڤیاڕیال، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن مارسیلیاوە – ئاتلێتیک

ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد نایەوێت لیڤەرپوول جێبهێڵێت و پەیوەندی بە ریال مەدرید ناکات – میرەر

یۆکین ئاپێریبای، سەرۆکی ریال سۆسیداد رەتیکردەوە هیچ گفتوگۆییەکی بۆ گواستنەوەی تاکێفوسا کوبۆ لەگەڵ لیڤەرپوول کردبێت – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

نیوکاسڵ یونایتد سوورە لەسەر گواستنەوەی مالیک تیاو، بەرگریکاری ئەیسی میلان بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند – تایمز

لێستەر سیتی و وێستهام رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ریس نێڵسن، هێرشبەری ئارسیناڵ دەکەن – تایمز

ئارسیناڵ ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکانی گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیا بگرێت، مارسیلیا لە نزیکەوە چاودێری دەکات – میرەر

مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نوسەیڕ مەزراوی، بەرگریکاری مەغریبی و بایرن میونشن زیاد کردووە – تێلێگراف

مانچێستەر یونایتد چاوەڕێی فرۆشتنی ئارۆن وان بیساکا دەکات، ئینجا بەرگریکارێکی دیکە دەگوازێتەوە – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

ئێڤەرتن دەیەوێت بە خواستن یێسپەر لیندشترۆم لە ناپۆلی بگوازێتەوە – لیڤەرپوول ئیکۆ

نۆتینگهام فۆڕێست گفتوگۆی لەگەڵ تالێرێسی ئەرجەنتینی بۆ گواستنەوەی رامۆن سۆسا، یاریزانی پاراگوایی کردووە – نۆتینگهام پۆست

سێپ ڤان دێن بێرگ، بەرگریکاری هۆڵەندی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و هەردوو یانەی هۆفێنهایم و ماینز لەسەرهێڵن – فلۆریان پلێتێنبێرگ

بابەتی زیاتر

Back to top button