بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکلابووەوە؛ کالافیۆری بۆ ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ لە دوای مامەڵەیەکی چڕ و هەوڵی سەخت سەرەنجام توانی ئامانجەکەی بگوازێتەوە.

یانە لەندەنییەکە زۆر بە جیددی لە گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری چوونەپێشەوە بەتایبەت دوای تەقینەوەی ئاستی بەرگریکارە ئیتاڵییەکە لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 ئەگەرچی هەڵبژاردەکەیشی ئەنجامێکی وایان بەدەستنەهێنا.

بەگوێرەی هەواڵێک کە فابریزۆ رۆمانۆ تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، کالافیۆری بۆ ئارسیناڵ و، ئەو رۆژنامەنووسە دەستەواژە باوەکەیشی هاوپێچکردووە “Here We Go” کە بە زۆری بۆ یەکلابوونەوەی گرێبەستەکان دەینووسێت. هاوکات زانیویەتیشی کە هەردوو یانەی ئارسیناڵ و بۆلۆنیا ئێستا پەڕاوەکانیان لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕکردووە.

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێ بەبێ بژاردەی درێژکردنەوە. بە مووچەی ساڵانەی 4 ملیۆن یۆرۆ.

هەر بەپێی هەواڵەکەی رۆمانۆ، یاریزانە 22 ساڵانەکە پشکنینە پزیشکیەکانی لە ئەمریکا بۆ ئەنجام دەدرێت و کۆی زانیارییەکان پشتڕاستکراونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button