ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

ئۆڵێمپیادی پاریس رووداوێکی هەرگیز تۆمارنەکراو بەخۆوە دەبینێ

Yariga App

یاریگا –

جیهان چاوی لە گەورەترین و ڕەنگاورەنگترین بۆنەی مێژووی وەرزشە کە ئەویش ئۆڵێمپیادە. بۆ یەکەمین جاریش لەم وەشانەی پاریسدا تۆمارێکی بێپێشینە روودەدات.

بۆنەکە وەک نەریتی هەمیشەیی خۆی، بە چەند یارییەکی جیاواز لە رۆژانی پێشتردا دەستیپێکردووە و رۆژی هەینی بە فەرمی وەک دەستپێک دادەنرێت. ئەوەش بۆ ئەوەیە رێکخەرانی ئۆڵێمپیاد بڵێن ئامادەین بۆ بەڕێوەبردنی.

میدیا فەرمییەکان لە زاری تۆماس باخ سەرۆکی لیژنەی ئۆڵێمپیاد بڵاویانکردووەتەوە کە وەشانی 2024 جیاوازتر دەبێ لەسەر وەشانەکانی پێش خۆی لە مێژوودا بە بەشداریکردنی رێژەی ئافرەتان لە بۆنەکەدا.

باخ لە لێدوانەکەیدا کە لە مانگەکانی پێشووتریش ئاشکرایان کرد، بواری یەکسانیان رەخساندووە بۆ ئافرەتان هاوشانی پیاوان بە رێژەی 50:50 بێ زیاد و کەم.

باخ لە درێژەی لێدوانەکەیدا وردەکاری رێژەکەی باسکردووە و دەڵێ

وا نزیکین لە بەڕێوەبردنی گرنگترین ئۆڵێمپیاد لە بایەخدان بە ئافرەت لە مێژوودا. بە گشتی لە مێژووی وەرزشدا.

زانیاری میدیاییەکان بە داتا ئەوەیان خستووەتە روو چۆن بە درێژایی مێژووی بۆنەکە رێژەی ئافرەت هەڵکشانی بەخۆوە بینیوە تا لە 2024 بەتەواوەتی لەگەڵ پیاواندا یەکسان بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵەکە لەم ئۆڵێمپیادەی پاریس، لە کۆی 32 کێبڕکێی وەرزشی، 28 دانەیان بەتەواوەتی رەچاوی یەکسانی رەگەزی لە رووی ژمارەوە کراوە.

ئۆڵێمپیادی 1948ی لەندەن بە نموونە، رێژەی بەشداری ئافرەت تەنها 8.5 بووە. لە 2012 کە هەر لە پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچووە، رێژەکە بەرزبووەوە بۆ 44.2 لە کۆی سەرجەم کێبڕکێکارانی ئۆڵێمپیادەکە. تا لە کۆتاییدا و دوای 12 ساڵ بە تەواوەتی یەکسانکرایەوە لەگەڵ رێژەی پیاوان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button