دهۆک بەفەرمی گواستنەوەی هێرشبەرێکی هەڵبژاردەی عێراقی راگەیاند
هاروون ئەحمەدیش لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت
یاریگا –
دهۆک بەفەرمی گواستنەوەی پاشەنگ عەبدوڵا هێرشبەری کوردی دیگۆرفۆرسی سویدی راگەیاند و هاروون ئەحمەدیش لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت.
عەبدوڵا جەلال سەرۆکی یانەی دهۆک لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ جامی یانەکانی کەنداو، بەفەرمی گواستنەوەی پاشەنگ عەبدوڵا هێرشبەری دیگۆرفۆرسی سویدی بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە ئەو هێرشبەرە 30 ساڵانە پێشتر سێ یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق کردووە.
سەرۆکی یانەی دهۆک بەفەرمی بەردەوامبوونی هاروون ئەحمەد ناوەراستکاری یانەکەشی بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند، کە بە خواستن لە دالکوردەوە لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە یانەکە کردبوو.
دهۆک بلیتێکی بەشداریکردنی لە جامی یانەکانی کەنداو بەدەستهێنا و لە کۆتایی مانگی سێپتێمبەر بەشداریی ئەو پاڵەوانێتییە دەکات و دەبێتە یەکەم یانەی عێراقی بەشداریی ئەو جامە بکات.
دهۆک لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.