ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

یارییەكەی ئەرجەنتین بەرامبەر مەغریب هێشتا تەواو نەبووە

Yariga App

یاریگا –

تا ئێستا یارییەكەی نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بە فەرمی كۆتایی نەهاتووە.

ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و مەغریب لە پاڵەوانییەتی ئۆڵۆمپیادی پاریس رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكە تا خولەكەكانی كۆتایی كاتی زیادكراو بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی مەغریب بوو، پاشان لە كۆتا خولەكی كاتی زیادكراودا ئەرجەنتین گۆڵی یەكسان بوونی كردەوە.

بە گوێرەی هەواڵەكان، چەند كاتژمێرێك پێش ئێستا یارییەكە كۆتایی هات، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی یارییەكە كۆتایی نەهاتووە.


بەهۆی ئاژاوەگێڕی هاندەرانەوە یارییەكە وەستێندرا و تا ئێستا بڕیار لەسەر گۆڵی دووەمی ئەرجەنتین نەدراوە، كە ئۆفساید بووە یان گۆڵێكی درووست بووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی گاستۆن ئیدۆل، یاریزانەكان لە ژووری جل گۆڕین چاوەڕێی بڕیاری كۆتایین و گومان دەكرێت گۆڵی دووەمی ئەرجەنتین ئۆفساید بێت.

هەروەها تۆڕی بی ئێن سپۆرت ئاشكرایكرد، تا ئێستا یارییەكەی نێوان ئەرجەنتین و مەغریب بەفەرمی كۆتایی نەهاتووە،هەر دوو تیم هێشتا لە ژووری جل گۆڕینن و چاوەڕوانن، ئێستا كۆبوونەوەیەك لە نێوان ناوبژیوانان و رێكخەرانی پاڵەوانییەتیەكەدا دەكرێت و بڕیاری كۆتایی دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button