ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

درۆنێک بووە هۆی ئه‌وه‌ی راهێنەرێکی ئافره‌ت لە ئۆڵێمپیاد دوور بخرێتەوە

سیخوڕیم لەسەر مەشقەکان کرد

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی ئۆڵێمپیاد به‌فه‌رمی  داوای لێبوردنی كرد، دوای ئەوەی ئەندامێکی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەنەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆ سه‌ر مەشقەکانی تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی نیوزلەندا به‌رزكرده‌وه‌.

لیژنەی ئۆڵێمپی نیوزلەندا بڵاویكردۆته‌وه‌، درۆنێك بەسەر مەشقەکانی تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی ووڵاته‌كه‌مان لە سانت ئیتیان فڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی تیمەکەمان دەستبەجێ رووداوەکەیان بە پۆلیس گه‌یاند، دوای به‌دواداچوون، ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ درۆنه‌كه‌ی به‌رزكردبووه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، کە یه‌كێك بووه‌ له‌ ئەندامامی تیمی تۆپی پێی ئافرەتانی کەنەدا.

لە دوای رووداوی سیخوڕیکردنه‌كه‌ بە بەکارهێنانی درۆن، تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی ئۆڵێمپیادی کەنەدا بیڤ پرێستمان راهێنەری یانه‌كه‌یان له‌یه‌كه‌م یارییان دوورخسته‌وه‌ و جۆزێف لۆمباردی، شرۆڤەکاری تیپەکە و جاسمین ماندەر، یاریدەدەری راهێنەریان به‌یه‌كجاری دوورخستنه‌وه‌ و رەوانەی ماڵەوە کران.

بەگوێرەی بڵاوكراوه‌یه‌كی لێژنەی ئۆڵێمپی کەنەدا، بێڤ پرێستمانی راهێنەر پێشنیاری کردووە خۆی لە یەکەم یاری دوور بخرێته‌وه‌، ئەو پێشنیارەش قبوڵکراوە.

پرێستمان گوتی، لە کۆتاییدا من بەرپرسیارم لەم ڕەفتارە و له‌وه‌ی كه‌روویداوه‌، داوای لێبوردن ده‌كه‌ین

بابەتی زیاتر

Back to top button