بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ سەرهەنگ موحسین لە چوونی بۆ یانەی کەربەلا نزیکە

Yariga App

یاریگا –

سەرهەنگ موحسین هێشتا لەگەڵ یانەی هەولێر رێکنەکەوتووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا زیاتر لە چوونی بۆ یانەی کەربەلا نزیکترە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، تاوەکو ئێستا سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانەی نەجەف لەگەڵ یانەی هەولێر نەگەیشتووەتە رێککەوتن و هیچ دانوستانێکی جددی لە نێوانیان نەکراوە، بەڵکو ئەو گۆڵپارێزە ناودارە کوردە زیاتر لە چوونی بۆ یانەی کەربەلا نزیکترە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کەربەلا زۆر بە جددی بۆ گواستنەوەی سەرهەنگ موحسین هاتووەتە سەر هێڵ، ئۆفەرێکی باشتری پێشکەشی گۆڵپارێزە کوردەکە کردووە، کە جگە لە کەربەلا و هەولێر یانەی نەجەفیش لەگەڵ گۆڵپارێزەکەی لەگفتوگۆدایە و دەیەوێت ئەو گۆڵپارێزە بهێڵێتەوە، کە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

سەرهەنگ موحسین (37 ساڵان) لە ریزی یانەی هەولێر پێگەیشتووە و لە عێراق یاریی بۆ یانەکانی شوڕتە و ئەمانەی بەغدا کردووە و ساڵی 2006 بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی عێراق کرا و دوو یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button