ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مۆرینیۆ یاریزانێکی مەغریبی بۆ فەنەرباچێ گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

چەند خولەکێک لەمەوبەر فەنەرباچێ بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، گواستنەوەی یوسف ئەلنەسیری هێرشبەری مەغریبی راگەیاند.

لەکۆتاییدا دانوستانەکانی نێوان فەنەرباچێ و سێڤیا بۆ یوسف ئەلنەسیری کۆتایی پێهات، ئەستێرە مەغریبیەکەش وەرزی داهاتوو بۆ تیپەکەی خۆزێ مۆرینیۆ یاری دەکات. ئەمڕۆ یانە تورکیەکە بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ هێرشبەرە مەغریبیەکەی سێڤیا واژۆکرد.

فەنەرباچێ وێنەیەکی نەسیری لەناو فڕۆکەکەدا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “ئەلنەسیری لە رێگادایە”.

سێڤییا ئۆفەرەکەی بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆی جێگیر قبوڵ کرد و فنەرباچێش تا 9 ملیۆن یۆرۆ دەدات. بە گشتی سێڤیا لە گواستنەوەی ئەلنەسیری 21 ملیۆن داهاتی دەبێت. ئەگەر ئەستێرە مەغریبییەکە زیاتر لە 20 گۆڵ تۆمار بکات و لەگەڵ تیپە نوێیەکەیدا چەندین سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا و خولی تورکیا، ئەوا یانە ئەندەلوسییەکە دەتوانێت 5 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button