عێراقکوردستانگرنگترین

پێشمەرگەی سلێمانی لە رۆژێکی مێژووییدایە و حەسەن حوسێنیش باسی ئامادەکاریی تیپەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی سلێمانی ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی تێپەڕ دەکات و گۆڵپارێزی تیپەکەش دەڵێت ئامادەین بۆ یارییەکە.

لە یاریی پلەی ئاوت ئەمڕۆ چوارشەممە ( 24ـی تەممووز/یۆلیۆی 2024) پێشمەرگەی سلێمانی کاتژمێر7:30ـی ئێوارە لە یاریگای زەوڕا بەرامبەر قاسم یاریی دەکات، حەسەن حوسێن گۆڵپارێزی سەوز پۆشەکانی سلێمانی دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەیان بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند؛

دوای سەرکەوتنەکەمان بەرامبەر رەمادی و گەیشتن بەم قۆناخە هەستیارە، ئێستا کاتی ئەوەیە رۆژێکی مێژوویی تۆمار بکەین و بگەین بەو دەسکەوتەی چەند ساڵێکە پێشمەرگەی سلێمانی هەوڵی بۆ دەدات، کارگێڕی پێشمەرگە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی ئێمەیان کردووە، هیوادام خەڵکی کوردستان بە گشتی و وەرزشوانان بە تایبەتی پشتگیریمان بکەن بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی وەرزشی کوردستان بگەین بە خولی ئەستێرەکانی عێراق، وەرزێکی درێژ و پڕ ماندوبوونمان بەڕێکردووە هیوادارم ئەمڕۆ بەرهەمەکەی بچنینەوە و ببینە نوێنەری دووەمی سلێمانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

پێشمەرگەی هەولێر لە یاریی رابردوو بە ئەنجامی 4 _ 1 لە رەمادی بردەوە و گەیشتە دوا یاریی پلەی ئاوت، قاسمیش لە یاری پلەی ئۆفی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر نەفتی بەسڕە تووشی شکست هات و کەوتە یاری پلەی ئاوت.

لەم وەرزەدا لە خولی نایابی عێراق تا ئێستا پێشمەرگەی سلێمانی 27 یاریی کردووە، 12 سەرکەوتن و 11 یەکسان بوون و چوار شکستی هەیە، 42 گۆڵی تۆمار کردووە و 24 گۆڵیشی لێکراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button