ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بەهۆی پێکان ئەستێرەیەکی لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئانسو فاتی تووشی پێکان بووە و ناتوانێت لەگەڵ یانەکەی گەشتی ئەمریکا بکات.

ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، ئانسو فاتی لە مەشقەکانی رۆژی سێشەممە لە پێی راستەی تووشی پێکان بووە، کاتی گەڕانەوەی پەیوەستە بە توانای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی رێلێڤۆ ئەلێکس پینتانێل، فاتی بەهۆی پێکانەکەی لەگەڵ شاندی بارسێلۆنا گەشتی ئەمریکا ناکات و لە ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ وەرزی نوێ بێبەش دەبێت.

فاتی بەهۆی پێکانە زۆرەکانی و دابەزینی ئاستی وەرزی رابردوو بارسێلۆنای جێهێشت و بەشێوەی خواستن یاری بۆ بڕایتنی ئینگلیزی کرد. بەڵام لە پرێمەرلیگ سەرکەوتوو نەبوو بە درێژایی وەرزەکە تەنیا 994 خولەک یاریکرد، 4 گۆڵی کرد و گۆڵێکی دروستکرد.

یاریزانەکە دەیویست لەم هاوینە تواناکانی خۆی بۆ هانسی فلیکی راهێنەری نوێی یانەکەی بسەلمێنێت تاوەکو لە وەرزی نوێ شوێنی خۆی لە پێکهاتەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بکاتەوە، بەڵام هەرزوو پێکان بەرۆکی گرت و نەهامەتی بەرۆکی بەرنادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button