تورکیا

مۆرینهۆ تووڕەیە لە وێفا

Yariga App

خۆزێ مۆرینهۆ نیگەران و تووڕەیە لە یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا پاش ئەوەی یانەکەی بە زەحمەت توانی شکست بە لوگانۆ بهێنێت لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

لەو یارییەدا زۆر نەمابوو خۆزێ مۆرینهۆ لە یەکەم یاری فەرمی خۆیدا لەگەڵ فینارباهچە راستەوخۆ لە پاڵاوتنەکان بکرێنە دەرەوە، بەڵام ئێدین دژێکۆ  تەنها لە 16 خولەکدا هاتریکی تۆمارکرد و توانییان 4-3 براوە بن. یارییەکە لە سوید و لەسەر چیمەنی دەستکرد بەڕێوەچوو

مۆرینهۆ رەخنەی لە چیمەنی یاریگاکە کرد و وتی

بەر لە یارییەکە نەمانویست هیچ بڵێین تاوەکو نەڵێن بیانوو دەهێننەوە بەڵام لە یاری وەها فەرمی و باڵادا  یاریکردن لەسەر چیمەنی دەستکرد ئاستەنگە. تۆپەکە وەک خۆی ناجوڵێت و یاریزانانیش بە قورسی دەتوانن بڕین بکەن و بەگشتی یارییەکە خاو دەکاتەوە. تێناگەم لەوەی چۆن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا رێگەدەدات یاری خولی پاڵەوانەکان لەسەر چیمەنی دەستکرد ئەنجام بدرێت. تێناگەم لەوەی لوگانۆش بۆ بەوە رازی بوون.

 

یاری گەڕانەوە لە یاریگای فینارباهچە لە 30ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button