ئاسیائیسپانیا

🎥: ئێمباپێ لاسایی رۆناڵدۆ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای قسەکردنی بە زمانی چینی لە رێکلامێکی بازرگانیدا، کیلیان ئێمباپێ پێی گوتراوە کە خەریکە دەگۆڕێت و دەبێتە کریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ.

کیلیان ئێمباپێ لە دوای پەیوەندی کردنی بە ریال مەدریدەوە و لە نوێترین رێکلامی بازرگانیدا رۆڵی سەرەکی لە ریکلامەکەدا هەیە و لەبەردەم تاوەری ئیڤڵ و هۆڵێکی وەرزشیدا بە زمانی چینی قسەی دەکات رێکڵام بۆ ئەپلیکەیشنێکی چینی بە ناوی شیاوهۆنگشو – کە لەلایەن زۆر کەسەوە بە “ئینستاگرامی چینی” ناسراوە، دەکات و خەڵکی پێیان وایە ئەستێرە فەڕەنسییەکە رێچکەی کریستیانۆی گرتووەتە بەر.

کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2019 ریکلامێکی بازرگانیدا بۆ ئەپڵیکەیشنێکی چینی بە ناوی SHOPEE کرد، ئەوا هەر زوو هاندەران ئیمباپێیان بە نمونە باڵاکەی بەراورد کرد و گوتیان ئەوا یاریزانە فەرەنسییەکە بە هەموو شێوەیەک لاسایی کریس دەکاتەوە.


ئێمباپێ هەفتەی رابردوو وەک یاریزانی نوێی لۆس بلانکۆس لەبەردەم 85 هەزار هاندەر ناسێنرا و بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە رووی لە مەدرید کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button