ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارنۆڵد داهاتووی لەگەڵ لیڤەرپوول یەکلاییکردەوە

سڵۆت و ئارنۆڵد زۆر قسەیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ئەستێرەی لیڤەرپوول بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی خۆی دەدات.

گرێبەستی بەرگریکاری ئینگلیزی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکردووە. لە ماوەی رابردوو ریال مەدرید بە جددی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکیدا، بەڵام ئارنۆڵد قسەیەکی دیکەی هەیە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە یاریزانی تەمەن 25 ساڵان پابەندە بە مانەوە لە لیڤەرپوول و دەیەوێت کار لەگەڵ ئارنە سڵۆت، راهێنەری نوێی یانەکە بکات.

لیڤەرپوول دەیەوێت گرێبەستی ئارنۆڵد نوێبکاتەوە و بەهای گرێبەستەکەشی زیادبکات. رۆژنامە بەریتانییەکە لەزاری سەرچاوەیەکی نێو دەستەی کارگێڕی لیڤەرپوول بڵاویکردووەتەوە

ئارنۆڵد بەر لە یۆرۆی رابردوو، قسەی لەگەڵ سڵۆت کردبوو و ئێستاش بەردەوام لە پەیوەندیدان. بەم دواییە گفتوگۆی تێروتەسەلییان لەبارەی داهاتووی یاریزانەکە کردووە. ترێنت پەیوەستە بە یانەکەی و هەر لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگییەکانی ریال مەدرید.

لیڤەرپوول ئامادەیە مووچەی هەفتانەی ئارنۆڵد بۆ 300 هەزار پاوەند زیاد بکات و گرێبەستەکەی تاوەکو 2028 نوێبکاتەوە، بەمەش دەبێتە یەکێک لە خاوەن بەرزترین مووچەکانی یانەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button