ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید چۆن لە گواستنەوەی مۆراتا بۆ میلان سوودی دارایی پێدەگات؟

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتا، ماوەی حەوت ساڵە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە نەماوە، بەڵام گواستنەوەی بۆ ئەی سی میلان سوودی دارایی بۆ ریال هەبوو.

هەرچەندە مۆراتا لە ساڵی 2017 بۆ هەمیشە ریال مەدریدی جێهێشت، بەڵام هێشتا سەرچاوەی داهاتی مەدریدیەکانە. بەنرخترین یاریزانی لاوی ریال مەدرید.

بە گوێڕەی هەواڵێکی MD گواستنەوەی ئەم دواییەی کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ میلان قازانجی 13 ملیۆنی بۆ ئەتلەتیکۆ هەبوو، بەڵام لەو بڕە پارەیە 390 هەزار یۆرۆ بۆ ریال مەدرید چوو، بەڵام چۆن؟ بەهۆی یاسایەک کە فیفا دروستی کردووە هەر یاریزانێک لە هەر یانەیەک پێگەیشتبێت ئەوا لەگەڵ هەر گواستنەوەیەکی سوودی بۆ یانەکە هەیە.

بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ یۆڤێنتوس لە ساڵی 2014، هەروەها گواستنەوەی یەکلاکەرەوەی بۆ چێڵسی، قازانجی ریال لە گواستنەوەکانی مۆراتا گەیشتە 74.8 ملیۆن یۆرۆ.
بەپێی میکانیزمی فیفا، 5%ی کۆی گواستنەوەی هەمیشەیی یان بە خواستن یاریزانەکە بەسەر ئەو یانانەدا دابەش دەکرێت کە یاریزانی تۆپی پێ تەمەنی لە نێوان 12 بۆ 23 ساڵیدا لەوێ بووە. لە ساڵی 2017 وە لەگەڵ گواستنەوەکانی مۆراتا، لۆس بلانکۆس دوو ملیۆن 85 هەزار یۆرۆی قازانج کردووە.

مۆراتا دوو وەرز بە خواستن لە یوڤێنتوس و ئەتلەتیکۆ یاری کرد و لە دوایین گواستنەوەی هەمیشەیی بۆ میلان دووبارە قازانجی بۆ مەدریدییەکان هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button