ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فشارەکانی سەر ویڵیامس گەیشتوونەتە لووتکە

بارسا ناتوانێت بەخێرایی پارەی داواکراو دابین بکات

Yariga App

یاریگا –

فشارەکانی سەر نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو گەیشتوونەتە لووتکە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ راپۆرتێکی تێروتەسەلی لەسەر داهاتووی ویڵیامس خستووەتەڕوو. هەرچەندە بیلباو لە دوا لێدوانی فەرمیدا باس لە مانەوەی یاریزانەکە لە سان مامێس دەکات، بەڵام گرنگیپێدانی بەردەوامی لەلایەن بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ، هیوای مانەوەی لە هەرێمی باسک زۆر کەمکردووەتەوە.

رووپەڕی رۆژنامەی ئەمڕۆی موندۆ دێپۆرتیڤۆ

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ویڵیامس لەگەڵ ئاتلێتیک بریتییە لە 58 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ یانە کاتالوونییەکە، بۆیە خوان لاپۆرتا، سەرۆک و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەیانەوێت لەگەڵ یاریزانەکە رێکبکەون، تاوەکو بڕی گواستنەوەکە نەبێتە کێشە و لە چنگی پاریس دەریبهێنن.

بارسا دەیەوێت سوود لە پەیوەندیی توندوتۆڵی یاریزانانەکانی لەگەڵ ویڵیامس وەربگرێت و بە قبووڵکردنی ئۆفەرەکەی بارسای رازیبکەن، چونکە بارسا پێویستی بەکاتە تاوەکو بڕی پارەی داواکراو دابین بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button