بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان بە مەرجێك دەستبەرداری ئوگارتی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئامادەیە بە مەرجێك دەستبەرداری مانوێل ئوگارتی ئوروگوای و ئەستێرەی یانەكەی ببێت.

ئوگارتی لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی سپۆرتینگەوە بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.

گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەكە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرت، یانەی مانچێستەر یونایتد پێشتر چەند ئۆفەرێكی زارەكی بۆ گواستنەوەی مانوێل ئوگارتی پێشكەشی پاریس سانجێرمان كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پاریس بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستكارەكەی داوای 70 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتد دەكات.

ئەوەشخراوەتە روو، گفتوگۆكان لە نێوان پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد دەربارەی گواستنەوەی یاریزانەكە بەردەوامە.

مانوێل ئوگارتی

وەرزی رابردوو ئوگارتی لە 37 یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداریكرد و نەیتوانی هیچ گۆڵێك بكات و سێ گۆڵی درووستكرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button