یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا رۆدری و ئالڤارۆ مۆڕاتا، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای سزادا.
لە دوای گەڕانەوەی شاندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ مەدرید و ئاهەنگگێڕانیان لە ناوەڕاستی شارەکە، رۆدری و مۆڕاتا بە گوتنەوەی دروشمی سیاسی دژی گیبرالتار تۆمەتبار کران.
یوێفا زوو دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کرد و دواجار بە تۆمەتی ‘شکاندنی بنەماکانی هەڵسوکەوتی گشتی’ سزادران. شکاندنی بنەماکان چەندین بابەتی جیاواز دەگرێتەوە لەوانە، بەکارهێنانی بۆنەکانی وەرزشی بۆ بانگەشەی سیاسی.
رۆدری و مۆراتا رۆڵێکی باڵایان لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 گێڕا و ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکەش دەستنیشانکرا.
لە ئاهەنگەکاندا رۆدری و مۆڕاتا دروشمێکیان لە دژی گیبرالتار گووتەوە
ئیسپانیایە، گیبرالتار ئیسپانیاییە.
گیبرالتار دەکەوێت باشووری ئیسپانیا، بەڵام ماوەی 300 ساڵە لە ژێر کۆنتڕۆڵی بەریتانیاییە و بە خاکی میرنشینەکە دەناسێندرێت.
هەرچەندە ئیسپانیا چەندین جار داوای گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی گیبرالتاری بۆ خۆی کردووە، بەڵام بەریتانیا بە هیچ شێوەیەک ئامادەنەبووە دەستبەرداری شوێنە ستراتیجییەکە ببێت.
بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسپانیا و بەریتانیا، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا تاوەکو ساڵی 2013 ئامادەنەبوو هەڵبژاردەی گیبرالیتار بناسێنێت و فیفاش لە ساڵی 2018 هەڵبژاردەکەی بە فەرمی ناساند و بەشداری پاڵەوانیەتییەکانی کرد.