ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواردیۆلا لە مانەوەی ئێدەرسن دڵنیا نییە

دەچێتە کام یانە؟

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا لە مانەوەی ئێدەرسن مۆرایسی بەرازیلی و گۆڵپارێزی یانەکەی دڵنیا نییە.

گواردیۆلا لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی مانچێستەر ئێڤنینگ نیوز ئاشکرایکرد، تا ئێستا لە مانەوەی ئێدەرسن دڵنیا نییە و هێشتا گۆڵپارێزە بەرازیلییەکە بڕیاری کۆتایی نەداوە.

نازانم ئێدەرسن دەمێنێتەوە یاخود نا، پێویستە بڕیار بدات.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەستێرە بەرازیلییەکە لە مانگی ئایارەوە لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعودی لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و ئامادەیە روو لە خولی رۆشەنی سعودی بکات.

بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان بلوو موون و سعودییەکان نەکراوە، لە ئەگەری دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزەکەیان مان سیتی داوای 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

گۆڵپارێزە تەمەن 30 ساڵانییەکە لە هاوینی 2017 بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد. بەدرێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 332 یاریی کردووە، 257 گۆڵی لێکراوە و 155 کلین شیتی کردووە.

شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، چوار نازناوی جامی خولی ئینگلتەرا و دوو نازناوی جامی قەڵخانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

ئێدەرسن لەگەڵ مان سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button