ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دی بڕۆین مانچێستەر سیتی خستووەتە دۆخی ئامادەباشی

بڕیاری کۆتایی لەسەر دی بڕۆین دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دەیەوێت بە زووترین کات داهاتووی کێڤن دی بڕۆین یەکلاییبکاتەوە.

هەرچەندە پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی مانەوەی دی بڕۆینی لە مان سیتی دووپاتکردەوە و تەنیا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە قەڵای ئیتیحاد ماوە.

یاریزانی 33 ساڵان لەلایەن چەند یانەیەکی سعوودیەوە داواکراوە، بەڵام یاریزانە بەلجیکییەکە دەڵێت لە مان سیتی دڵخۆشم.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی دەیەوێت بەزووترین کات هەنگاوەکانی داهاتووی دی بڕۆین بزانێت و لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر، گفتوگۆکانی لەگەڵدا دەستپێدەکرێن.

گواردیۆلا پێشتر رایگەیاند، پێشبینی جمووجۆڵ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا ناکات، لەم هاوینەدا تەنیا ساڤینیۆی بەبڕی 33 ملیۆن پاوەند گواستووەتەوە.

مان سیتی لە ئێستاوە بیر لە شوێنگرەوەی دی بڕۆین دەکاتەوە، بەڵام سەرەتا دەیەوێت کەیسی مانەوەی دی بڕۆین یەکلاییبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button