دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ رکابەرییەکی توندی بارسێلۆنا دەکات و سانچۆ داواکراوی سەرەکییە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ گرنگی بە دوو ئەستێرەی ئیسپانیا داوە، دۆرتموند و یوڤێنتوس یاریزانێکی مانچێستەر یونایتدیان دەوێت و کیران تریپیێر نیوکاسڵ جێدەهێڵێت…

ئارسیناڵ گرنگی بە نیکۆ ویڵیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو و میکێل مێرینۆ، بەرگریکاری ریال سۆسیداد داوە – ستاندارد

بۆڕووسیا دۆرتموند، یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەکەن – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یونایتد بڕی 40 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ماتیاس دی لیخت کردووە، بەڵام بایرن میونشن بە کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ رازی نابێت – سکای سپۆرتس

چێڵسی ناوی تریڤۆ چالۆبای لە لیستی یاریزانان بۆ گەشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دانەناوە و بەمەش ناچار بە جێهێشتنی یانەکە دەکرێت – گاردیان

کیران تریپیێر، 33 ساڵ سەرنجی دوو یانەی سعوودی راکێشاوە و هێشتا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد ماوە – نۆرسێرن ئیکۆ

جۆیڵتن، یاریزانی بەڕازیلی دڵخۆشە لە نیوکاسڵ یونایتد و لەگەڵ بڕونۆ گیمارێش لە یانەکە دەمێننەوە – گاردیان

مانچێستەر سیتی گفتوگۆکانی لەگەڵ یان کۆوتۆ، بەرگریکاری بەڕازیلی دەستپێکردووە. یاریزانەکە تاوەکو ئێستا یاری بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند نەکردووە و رەنگە بە 25 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببێت – دەیلی مەیڵ

ئیپسویچ تاون، ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی جاک کڵارک، یاریزانی سەندرێرلاند  ئامادەکردووە – The I

بۆڵۆنیا گفتوگۆکانی لەگەڵ ماتس هەمڵس، یاریزانی بێ یانە دەستپێکردووە و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی ریکاردۆ کالافیۆری – سکای سپۆرت ئیتاڵیا

چێڵسی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی فیلیپ یۆرگێنسن، گۆڵپرێزی دانیمارکی و ڤیاڕیال پێشکەش کردووە – ستاندارد

بابەتی زیاتر

Back to top button