راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

راپۆرتی تایبەت | دهۆک رووبەڕووی یانەکانی جیرارد و ڤێراتی دەبێتەوە؛ جامی یانەکانی کەنداو چییە؟

دهۆک دەبێتە یەکەم یانەی عێراقی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکات

Yariga App

یاریگا –

دهۆک دوای ئەوەی لە نەجەفی بردەوە و وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی جامی یانەکانی کەنداو دەکات، کە دوای نۆ ساڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو بڕیاریداوە دوو مانگی دیکە ئەم پاڵەوانێتییە دەستپێبکاتەوە.

دهۆک لە جامی یانەکانی کەنداو رووبەڕووی یانەکانی جیرارد و ڤێراتی دەبێتەوە

دهۆک لە جامی یانەکانی کەنداو کە رۆژی ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024 دەستپێدەکات، هاوشانی حەفت یانەی دیکەی وڵاتانی کەنداو یاریی دەکات، کە هەر وڵاتێکی کەنداو یانەیەکی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

یانەکانی ئیتیفاقی سعوودی کە ستیڤن جیرارد ر‌اهێنەری ئینگلیزی راهێنەرایەتی یانەکە دەکات یەکێکە لەو یانانەی بەشداریی جامی یانەکانی کەنداو دەکات، یانەی عەرەبی قەتەریش کە هەریەکە لە مارکۆ ڤێراتی و رافینیا ئالکانتارا لەو یانەیە یاریی دەکەن، یانەیەکی دیکەیە بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات، بەڵام دیار نییە یانەکانی ئیتیفاق و عەرەبی لە کۆمەڵەکەی دهۆک دەبن یان نا.

یانە بەشداربووەکانی جامی کەنداو: ئیتیفاق (سعوودیە)، عەرەبی (قەتەر)، قادسیە (کوەیت)، نەسڕ (ئیمارات)، نەهزە (عومان)، ریفاع (بەحرەین)، ئەهلی سەنعا (یەمەن)، دهۆک (عێراق).

یانە بەشداربووەکانی جامی کەنداو
یانە بەشداربووەکانی جامی کەنداو

سیستەمی نوێی جامی یانەکانی کەنداو چۆن دەبێت؟

جامی یانەکانی کەنداو بە بەشداریی 8 یانە بەڕێوە دەچێت، رۆژی 24ـی ئەیلوول/سێپتێمبەری 2024 دەستپێدەکات و رۆژی 25ـی نیسان/ئەپرێلی 2025 یاریی کۆتایی دەکرێت.

یانەکان دابەشی سەر دوو کۆمەڵە دەکرێن و هەر کۆمەڵەیەک لە چوار یانە پێکدێت، یارییەکان بە شێوازی چوون و گەڕانەوە لە نێوان یانەکان بەڕێوە دەچن، هەر یانەیەک لە قۆناخی کۆمەڵەکان شەش یاریی دەکات، پلەی یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناخی پێش کۆتایی، پلەی یەکەمی کۆمەڵەیەک رووبەڕووی پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دیکە دەبێتەوە.

یانەی دهۆک لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە یاریگای خۆی میوانداریی یارییەکان دەکات، ئەگەر یانەکانیان بکەونە کۆمەڵەکەی هەڵۆیەکانی چیا و یانەکانیان بە تیپی یەکەم بەشداریی پاڵەوانێتییەکان بکەن، ئەوا جیرارد و ڤێراتی دێنە کوردستان، کە دواتر تیروپشک بۆ یانە سەرکەوتووەکان دەکرێت.

مێژووی جامی یانەکانی کەنداو؛ هەرگیز یانەکانی عێراق بەشدارییان نەکردووە

جامی یانەکانی کەنداو تایبەتە بە وڵاتانی کەنداو کە ژمارەیان هەشت وڵاتە، لەوەتەی ساڵی 1981 ئەم پاڵەوانێتییە رێکدەخرا، بەڵام تاوەکو ساڵی 2015 بەڕێوە دەچوو، لەوکاتەوە نۆ ساڵە پاڵەوانێتییەکە نەکراوە کە تاوەکو ئێستا 30 وەشامی لێ بەڕێوەچوو.

یانەکانی ئەهلی و ئیتیفاقی سعوودی و شەبابی ئیماراتی خاوەنی زۆرترین نازناون لە مێژووی پاڵەوانێتییەک، هەریەکەیان سێ جار جامەکەیان بەدەستهێناوە.

پێشتر هەرگیز یانەکانی عێراق بەشداریی جامی یانەکانی کەنداویان نەکردووە، یەکەمجارە یانەیەکی عێراقی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button