ئینگلتەراگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ مانچێستەر سیتی نرخی ئالڤارێزی دیاریکرد

پێشتر نەیدەویست بیفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتی نوێ هاتووەتە ئاراوە لە هەوڵوێستەکانی مانچێستەر سیتی بەرانبەر جولیان ئالڤارێز.

ماوەیەکە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە ئارەزووی رۆیشتن لە یانەکەی لێدەرکەوتووە و خولەکی یاریکردن بە یەکێک لە هۆکارەکانی پشت بڕیارەکەی لێکدەدرێتەوە.

هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە بوو کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد سیتی نایەوێ ئالڤارێز بفرۆشێت و تەنانەت ئەگەر بڕە پارەی داواکراویشیان پێشکەش بکرێت.

لەم هەواڵەی خوارەوەدا زیاتر بخوێنەوە:

مانچێستەر سیتی دوا بڕیار لەسەر ئالڤارێز دەدات

بەڵام بەگوێرەی پێشهاتی نوێ تازەترین زانیاریی لەو بارەیەوە کە رۆژنامەنووسی ئاتلەتیک سام لی بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات مانچێستەر سیتی نرخی فرۆشی خستووەتە سەر گۆڵکارە 24 ساڵانەکەی.

وەک سام ئاشکرایکردووە، سیتی داوای 70 ملیۆن یۆرۆی جێگر و 20 ملیۆنی شیرینیەکان دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە جولیان بۆ هەر یانەیەک کە خوازیاری بەدەستهێنانی تواناکانین.

هەریەکە لە یانەکانی پاریس سان جێرمان و ئاتلێتیکۆ مەدرید دیارترین ئەو ناوانەن بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لەسەرهێڵن.

ئالڤارێز وەرزی رابردوو لەگەڵ مان سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 54 یاری 3479 خولەک یاریی کردووە، لە 15 یاری وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریی کردووە و لە 20 یاری لە نیوەی دووەم یاریگای بەجێهێشتووە و گۆڕانکاریی پێکراوە، جولیان 19 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button