فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ یانەی بۆردۆ مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و دابەزییە ریزی یانە پلە سێیەکانی فەڕەنسا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بۆردۆ بەهۆی قەیرانە دارییەکانی مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و دابەزییە ریزی یانە پلە سێیەکانی فەڕەنسا.

چەند رۆژێک لەمەوبەر یانەکە بڵاویکردەوە، گروپی وەرزشی فێنوای کە خاوەنی لیڤەرپوڵە، لە دانوستانەکانی بۆ كرینی یانەکە کشاوەتەوە، كه‌ له‌ چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ خاوەنی یانە فەرەنسییەکە گفتوگۆیان کردووە بۆ ئەوەی بە تەواوی یانەکە بکڕن.

لەکاتێکدا دانوستانەکان لە چەند رۆژی رابردوودا به‌رێوه‌چوو، گروپی وەرزشی فێنوا لە رۆژی دووشەممە 22 تەمموزدا به‌ كارگێری یانەکەیان راگه‌یاندووه‌ نایانه‌وێت بەردەوامبن لە دانوستانەکان سەرەڕای ئەو گەرەنتیانەی کە یانەکە پێشکەشی کردووە، گروپی  فێنوای کۆمپانیای بوردۆ و خاوەن پشکەکانی لە خواستی خۆیان ئاگادارکردەوە كه‌ نایانه‌وێت درێژه‌ به‌ گفتوگۆكان بده‌ن بۆ كرینی یانه‌كه‌.

یانه‌كه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌ك بڵاویكردۆته‌وه‌، بەهۆی نەبوونی ناوی نوێ کە ئارەزووی کڕینی یانەکە  و كشانه‌وه‌ی گروپی فێنوای ئه‌مه‌ریكی، یانەی بۆردۆ ئەو تانەیەی کێشاوەتەوە کە لە دژی بڕیارەکەی دەستەی رێکخستنی دارایی تۆپی پێی فەرەنسا لە بەرواری 9ی تەمموزی 2024 پێشکەشکی كردبوو.

بۆردۆ لە وەرزی 2024-2025 سزای دابەزینی بۆ خولی پلە سێیه‌كان قبوڵ دەکات، جارێکی دیکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بودجەی خۆی پێشکەش بە رێکخەری دارایی تۆپی پێی فەرەنسا بکات.

یانه‌ی بۆردۆ بۆ سێیەم وەرزی لەسەریەک لە خولی پلە دوو یاریی دەکرد. بەڵام بەهۆی کێشەی داراییەوە دابەزی بۆ خولی پلە سێ.

ئێستا یانەکە و خاوەن پشکەکانی هەموو هه‌وڵی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ کۆتاییهێنان بە پلانی دارایی بۆ وەرزی 2024-2024.

یانه‌ی بۆردۆی فه‌ره‌نسی 6 جار نازناوی خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسای به‌ده‌ستهێناوه‌، دوایین جاریش كه‌ نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ وه‌رزی 2008-2009 بوو، له‌ وه‌زری 2021-2022 دابه‌زی بۆ خولی یانه‌ پله دووه‌كانی فه‌ڕه‌نسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button